
چه‌كدارانی په‌كه‌كه وێڕای ئه‌وه‌ی بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رئێشه بۆ هاووڵاتییان و گوندنشینانی هه‌رێم، داهاتێكی زۆریشیان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه له ڕێی وه‌رگرتنی سه‌رانه له گوندنشین و شوانكاره و وه‌رگرتنی گومرك له قاچاخچییه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌رێم.
هاوكات سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه ساڵانه به ملیۆنان دۆلاریان به‌شێوه‌ی نایاسایی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
هاووڵاتییانی گونده‌كانی سنووری شینكایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردبووه‌وه كه په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی سه‌رانه له ڕه‌زوباخ و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری هاووڵاتییان، گومرك له قاچاخچییه‌كانیش ده‌سه‌نێت.
سه‌عید هه‌ركی گوتی، په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌ی خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا هه‌یه، سه‌رانه له شوانكاره و جووتیاره‌كان وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌یش داهاتی ساڵانه‌ی به ملیۆنان دۆلاره و كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێم هه‌بووه.
په‌كه‌كه وێڕای ئه‌وه‌ی بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رئێشه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم به تایبه‌تی پارێزگای سلێمانی، هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی خه‌یاڵی خۆیان به‌شێوه‌ی نایاسایی به‌كارده‌هێنن.
له گوندی ئاوكورتێ كه ناوچه‌یه‌كی سنوورییه، گونده‌كانی سه‌فره‌و زه‌روون، له سنووری پێنجوێن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر، له هه‌ر بارێكی قاچاخ بڕی 50 هه‌زار دینار له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه وه‌رده‌گیرێ.