نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی : مووچەی کەمئەندامان و چاودێری خێزان بەسیاسی کراوە.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی : مووچەی کەمئەندامان و چاودێری خێزان بەسیاسی کراوە.

کوێستان محمد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم بەزەمەنی ڕاگەیاند : لەکۆبونەوەیان لەگەڵ وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق باسی مووچەی کەمئەندامان و تۆڕی چاودێری خێزان کراوە ، وتیشی وەزیری کاری عێراق پێیان وتون ئەم بابەتە بابەتێکی سیاسیەو پێویستە وەفدی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا ئەم پرسە تاوتوێ بکەن و لە بودجەی داهاتووی عێراق مووچەی ئەم توێژانەش بخرێتە ناو بەرنامەی کارەوە.

كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، گوتی: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ھه‌ماھه‌نگی و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌ له‌نێوان ھه‌ردوولادا و كۆمه‌ڵێك خاڵ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌ ھه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه‌ و بۆ چاره‌سه‌كردنیان قسه‌ی له‌سه‌ر كرا”.

كوێستان محه‌مه‌د گوتیشی: چه‌ند داواكاری و پێشنیازێكمان خسته‌به‌رده‌م وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و وه‌ڵامی ئه‌رێنییان ھه‌بوو، چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكدێت كه‌ ھه‌ندێكیان پێویستی به‌ سه‌ردان ھه‌یه‌ بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندار وه‌كو، بابه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی كه‌ ئه‌وان ھاوكاریمان ده‌بن.

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد و گوتی: له‌سه‌ر بابه‌تی یاسای كار و یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌مان كردووه‌ و لیژنه‌ پێكده‌ھێنین و ئه‌زموونی یه‌كتر ده‌گۆڕینه‌وه‌ و ھه‌ندێك بابه‌ت ھه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ھه‌ردوولا.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *