
به‌شير حه‌داد گوتي : زیاتر له 50 ماده‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه و زۆر مادده هه‌یه یاسای بۆ دانه‌نراوه . ئێستا عێراق نه وڵاتێكی فیدراڵییه نه وڵاتێكی ئیتیحادییه ، نه وڵاتێكی دیكتاتۆرییه .
هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ، به‌ڵام به پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ناكات .
هه‌روه‌ها پێكهاته‌كانی دیكه‌ش وه‌ك سوننه‌و شیعه‌ش گله‌ییان هه‌یه ، بۆیه پێویسته لایه‌نه عێراقییه‌كان په‌یماننامه‌یه‌كی شه‌ره‌ف مۆر بكه‌ن و به‌ڵێن بده‌ن كه ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن .
زۆر به‌داخه‌وه ، رێز نه‌گرتن له ده‌ستوور ، له ئه‌نجامی ئه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا وه‌ك پێویست نیه . پرسه‌كه به كه‌سی كراوه واتا چاوه‌ڕوانی هاتنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت یه‌ك به دوای یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام دانوستان بكه‌ین له گه‌ڵ یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانه . بۆیه پێویسته ئێمه له‌و شێوازه مامه‌ڵه‌یه ده‌رچین .
هه‌رێم و شانده‌كه‌ی به‌رده‌وام زۆر جدین و بۆ زیاتر له 10 جار سه‌ردانی به‌غدایان كردووه‌و ئاماده‌ییان نیشانداوه ، به‌ڵام نه‌بوونی متمانه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا وای كردووه ئه‌و رێككه‌وتنانه نه‌گه‌نه قۆناغی كۆتایی و به‌غدا زیاتر كات ده‌كوژێت .
هیچ رێككه‌وتنێكی دارایی و ئیداری ناكرێت بێ رێككه‌وتنی سیاسی .
په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان تا راده‌یه‌ك باشه و پیشبینیش ده‌كات له سه‌رده‌می كازمی بگه‌ینه ئه‌نجامێك ، جگه له فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، ئێمه‌ش پێویسته له هه‌رێم ئیلتزامێكی ته‌واومان هه‌بێت ، گرنگترین وه‌ره‌قه‌ش پێویسته وتارێكی سیاسی یه‌كگرتوومان هه‌بێت له به‌غدا .
ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیكه‌ش رۆڵیان هه‌بووه به‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی ئاگادار بكه‌نه‌وه به‌وه‌ی له گه‌ڵ هه‌رێم بگاته رێككه‌وتن .