نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ عێراق هه‌ڵبژاردن ناتواندرێت به‌ڕێوه‌بچێت

به‌په‌له‌: له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ عێراق هه‌ڵبژاردن ناتواندرێت به‌ڕێوه‌بچێت

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بە موستەحیلی دەبینم عێراق لەو بارودۆخە ئەمنییە، كە ئێستا تێیداین ئەگەر ئاوا بمێنێت هەڵبژاردنێكی بێگەرد و پاك ئەنجامبدرێت بەبێ گزی.

بەشیر حەداد دەشڵێت: ساختەكاری لەوانەیە هەندێك لەو لایەنە سیاسییانەی، كە باڵی سەربازییان هەیە، یان میلیشیای چەكداریان هەیە لەوانەیە باردۆخی ئەمنی بەئاراستەیەكدا ببەن، كە هەندێك پشێوی و توندو تیژی دروست بكەن بۆ ئەوەی، كە خەڵك هەڵبژاردنی لە بیربچێتەوە.

قسەكانی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەمیانی گفتوگۆیەكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، دەربارەی بۆچوونی لایەنەكانیش دەڵێت: كورد لەهەڵبژاردندا كورسییەكانی خۆی ئەگەر زیادنەكات كەم ناكات، بەڵام لایەنی سوننە و لایەنی شیعە لەبەرئەوەی شەقامەكانیان و جەماوەرەكانیان زۆر لێیان توڕەن زۆر لێیان بێزارن.

باسی لەوەش كردووە، كە چاوەڕوان ناكرێت هەمان كورسییەكانی خۆیان بهێننەوە، لایەنە شیعیەكان دەزانن، كە ئەم هەڵبژاردنە لەبەرژەوەندی ئەواندا نییە ناشتوانن بەئاشكرا بڵێن هەڵبژاردن نەكرێت، چونكە ئەمە داواكاری شەقامە بۆیە لەڕووكەش و لە ڕاگەیاندنەكان دەڵێن ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی پێش وەختەداین، بەڵام لەژێرەوە كار بۆ ئەوە دەكەن كە ڕێگری دروست بكەن و هەڵبژاردنەكە ئەنجام نەدرێت.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *