
هەر کاتێك حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە یەکتر نزیک دەبنەوە و هەنگاو بەرەو چارەسەریی پرسەکانی نێوانیان دەنێن، هەندێ کەس و لایەنی کورد هەوڵی ئەوە دەدەن کە کۆسپ بخەنە بەردەم ئەو رێککەوتنە.
بە پێی زانیارییەکان،لە دوا دانیشتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان، مستەفا کازمی ئاماژەی بەوە داوە، كۆمەڵێك پەرلەمانتار و بەرپرسی کورد لە بەغدا و هەندێ بەرپرسی حزبیی کوردیی، بەردەوام داوا لە بەغدا دەکەن و گوشار دروست دەکەن کە پرسی مووچە چارەسەر نەکرێت و ئەو بڕە مووچەیە بۆ هەرێمی كوردستان نەنێرن کە پێشتر دەنێردرا.
هەندێك پەرلەمانتار و بەرپرسی حزبی لە هەرێمی كوردستان کە لایەنە سیاسییەکەیان بەشدارە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، داوایان لە کازمی کردووە، بە بەکارهێنانی هێز، دەسەڵاتی بەغدا بەسەر هەرێمی كوردستاندا بسەپێنێت و تا ئەو کاتیش هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی كوردستان نەنێرێت.