
بەرپرسێكی حزبیی كورد لە كەركووك باسی خراپیی رەوشی شارەكە دەكات و ئاشكرای دەكات كە سووكایەتیكردن بە كوردانی كەركووك وەك دیاردەیەكی بەردەوام دووبارە دەبێتەوە.
سه‌ید حه‌سه‌ن شێخانی، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان له كه‌ركووك،راگەیاند، دۆخی كەركووك بەردەوام بەرەو خراپتر دەڕوات و هاووڵاتییانی كورد هیچ مافێكیان نییه.
نموونەشی بەو هەڵسووكەوتە هێنایەوە كە بەرامبەر بە مامۆستا محەمەد جەباری كراوە كە لە كاتێكدا خێزانەكەی دوا هەناسەی دەدا، دەستیان بە قەرەوێڵەكەیەوە بەستووەتەوە.
دووپاتیشی كردەوە كە لە دوای ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە تائێستا دۆخی كەركووك ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو خراپتر دەچێت، ”ئێستا شارەكە به قۆناغێكی مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت“.
ئەو بەرپرسەی بزووتنەوە پێیوایە كە ئێستا كاتی ئەوەیە، هەموان چارەسەرێك بۆ دۆخی كەركووك بدۆزنەوە، چونكە ”سووكایەتیكردن لەم شارە بە كوردەكان بۆتە دیاردە، ئەو هێزانەی لێرەن مەترسییان له‌سه‌ر هاووڵاتییانی كورد هه‌یه، به تایبه‌تیش گونده‌كانى كاكه‌یی و كوردەكانی باشووری كه‌ركووك، حكوومه‌تی عێراق توانای پاراستنی هاووڵاتییانی نییه و دۆخى ئه‌منیی شاره‌كه به ته‌واوه‌تی شپرز بووه“.
حەسەن شێخانی نایشارێتەوە كە حزبە كوردستانییەكان لە كەركووك هیچیان پێ ناكرێت بەرامبەر ئەم دۆخە، ”رۆژانه كوردی ناوچه كوردستانییەكان كۆچ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی هاورده و نامۆ له جێگه‌یان نیشته‌جێ ده‌كرێن، ئێستا دۆخى ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆڕانكارییەكی دیمۆگرافیی زۆرتر ده‌چێ، داواكارین دۆسیه‌ى كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییەكان به‌شێكی گه‌وره بێت له بابه‌تی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا“.