
دووێنێ 19مانگ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به ئاماده بوونی 80 ئه‌ندام كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه به سه‌رۆكایه‌تی لاهوور جه‌نگی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا لاهوور جه‌نگی به‌توندی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه ده‌ڵێ، لاهوور جه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به تووندی به‌گژ ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه‌ته‌وه پێ وتوه تۆ فێڵت له ئێمه‌كرد.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، لاهوور جه‌نگی قه‌ڵسبووه به ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به ڕێواز فایه‌ق وتوه بۆ كۆبونه‌وه‌كانت ده‌ست پێكردووه‌ته‌وه پرست پێنه‌كردووین، له وه‌ڵامدا پێ وتوه قوباد تاڵه‌بانی ئاگادار بووه به‌ڵام لاهوور جه‌نگی ئه‌و قسه‌ی لێ قبووڵ نه‌كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌رزشێك بۆ قوباد تاڵه‌بانی نه‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، لاهوور جه‌نگی به ڕێواز فایه‌ق گوتوه بۆت نییه بڕۆیته‌وه هه‌ولێر تا خۆم ئاگادارت نه‌كه‌مه‌وه فڕاكسیۆنی یه‌كێتیش بایه‌كۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات.