نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی بڕیارێکی نوێ لەبارەی خانەنشینییەوە دەردەکات؛ تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٥ ساڵ درێژکرایەوە.

مەسرور بارزانی بڕیارێکی نوێ لەبارەی خانەنشینییەوە دەردەکات؛ تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٥ ساڵ درێژکرایەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، بڵاوی كردەوە،سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕگەیەکی تایبەت بە ڕێنماییەکانی یاسای خانەنشینیی هەموار کردەوە و بازنەی سوودمەندبووانی لە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65ساڵ فراوانتر کرد.

ئاماژەی بەوەش داوە، بەپێی فەرمانە نوێیەکەی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕۆژی 2026/9/17، بڕگەی (سێیەم/2) لە فەرمانەکانی پێشووتر هەموار کراوەتەوە.

لە دەقە هەموارکراوەکەدا بڕیار دراوە، کە مافی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵ، جگە لە کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان، ئەم توێژانەی خوارەوەش بگرێتەوە:

* ئەو فەرمانبەرانەی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدانی کوردی فەیلین.

* ئەو فەرمانبەرانەی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی ئەو شەهیدانەن، کە بەپێی یاسای دەزگای شەهیدانی (ئیتیحادی) ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی هەموارکراو تۆمارکراون.

هەروەها لە فەرمانەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە مەرجی سەرەکی بۆ سوودمەندبوونی ئەو فەرمانبەرانە لەم بڕیارە، پێشکەشکردنی بەڵگەی فەرمییە لەلایەن دەزگای ناوبراوەوە بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی دۆسییەکانیان.

بەپەلە

کەرکووک: دووکان و کاسبکاران دەڕووخێنرێن

زیاتر لەو بارەوە لە کۆمێنتە: لە بازاڕی مەجیدییەی شاری کەرکووک، دووکان و زەویی خەڵکی مەدەنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *