
زیاتر لەو بارەوە لە کۆمێنتە:
لە بازاڕی مەجیدییەی شاری کەرکووک، دووکان و زەویی خەڵکی مەدەنی داگیر دەکرێت و وەبەرهێنانی لەسەر دەکرێت.
هاووڵاتییانی کوردی کەرکووک دەڵێن: «ئەمە باجی فرۆشتنمانە دەیدەین؛ کەسیش بە هاوارمانەوە نایەت، بەبەرچاومانەوە خانوو، دووکان و زەوییەکانمان داگیر دەکرێن، تکایە وەرنە فریامان.»
زیاتر لەو بارەوە، محەمەد عومەر، پیاوێکی کوردی کەرکووکە، لە کاتی ڕووخاندنی دووکانەکەی بە شۆفڵ قسەی بۆ «چرکە» کرد و دەڵێت: «دەبینن لەبەرچاوی خۆمان دووکانەکانمان دەڕووخێنرێن، ئەمە زوڵمە لێمان دەکرێ وەڵڵا، تکایە وەرن بە فریامانەوە، ببینن کورد چۆن دەچەوسێندرێتەوە، ئەمە باجی فرۆشتنمانە.»
هاواری دەکرد و دەیگوت: «ئەوە بڕین و دزینی قووتی منداڵەکانمە، ئیتر من چۆن ژیانی منداڵەکانم پەیدا بکەم؟ بۆ دەبێت داگیرکاری و زوڵم لێمان نەبڕێتەوە؟ ئێمە لەم شارە بێخاوەنین.»
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە