نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/10، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیمارات کرد و گرنگیی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتیان دووپات کردەوە.

هەردوولا سەرکۆنەی هێرشی شەوی ڕابردووی سەر کونسوڵخانەی گشتی ئیماراتیان لە هەولێر کرد و جەختیشیان لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.

سەرۆکی حکوومەت جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان.

سەرۆکی ئیمارات پێزانینی خۆی بۆ هاوئاهەنگیی باشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەردوولا جەختیان لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هێورکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی نوێ لەبارەی خانەنشینییەوە دەردەکات؛ تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٥ ساڵ درێژکرایەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، بڵاوی كردەوە،سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *