نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: موژده‌یه‌ك بۆ مووچه‌ خۆرانی خانه‌نشین

به‌په‌له‌: موژده‌یه‌ك بۆ مووچه‌ خۆرانی خانه‌نشین

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بڕیاری کەمکردنەوەی مووچە، مووچەی خانەنشینانی ئاسایی ناگرێتەوە.
حازم تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: “بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی خانەنشینان دەستکاری ناکرێت، بە تایبەت خانەنشینانی ئاسایی، بەڵکوو مووچەی خانەنشینی پلە تایبەت و باڵاکان 50% کەم دەکرێتەوە”.
گوتیشی: “لە بڕیارەکە ئاماژە بەوە کراوە تەنیا ڕێژەی 50%ی مووچە بۆ ئەوانە خەرج دەکرێت، کە بە پلەی وەزیفەی باڵا و پلە تایبەت خانەنشین کراون، لەگەڵ ئەوانەی بە پلەی باڵای (أ) و (ب) لەسەر میلاكی شارستانی و سەربازی و ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ خانەنشین کراون”.
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان ڕوونیشى كرده‌وه‌، بۆ جێبەجێکردنی بڕیازەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، وەزارەتی دارایی ڕێنمایی دەردەکات.
لە هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر لە 240 هەزار خانەنشین، مانگانە لە سەرووی 110 ملیار دینار خەرج دەکرێت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *