
ئێواره‌ی پێنجشه‌م مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی گفتوگۆی كرد و له دۆخی ته‌ندروستی پارێزگه‌كه‌ی پرسییه‌وه و بڕی دوو ملیار دیناریشی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین خه‌رج كرد، به‌رپرسانی سلێمانی سوپاسی ده‌كه‌ن.
ئامانج نه‌جیب سه‌رۆكی فراكسیۆنی رافیده‌ین له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی سلێمانی ڕاگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، نیشانه‌ی فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌هاتنی سلێمانییه و ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هی هه‌مووانه و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ده‌كات، ده‌توانێت به‌م بڕیارانه‌یش شاره‌كه له‌و دۆخه ته‌ندروستییه‌ی تێیدایه له ڕووی مادییه‌وه ڕزگار بكرێت.
زیاتر گوتی، بڕیاره‌كه له كاتێكی گرنگ و پێویست بوو، چونكه به‌رپرسانی ته‌ندروستی سلێمانی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پارێزگای سلێمانی له لێواری كاره‌ساتدایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی سلێمانی ،ڕاگه‌یاند، به ددانپێدانانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم به باشترین شێوه ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا بووه‌ته‌وه، ئه‌وكاته‌ی حكوومه‌تیش ڕێكاره‌كانی توند كرد، لایه‌نێك بێ هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی، هاووڵاتییانی هان ده‌دا، له‌وه‌ی كۆرۆنا بوونی نییه و بانگه‌شه‌ی شكاندنی ڕێكاره‌كانی ده‌كرد، ئێسته پێویسته ئه‌وانه داوای لێبوردن بكه‌ن.
زیاتر گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ساردكردنه‌وه و هاندانه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارانه و به باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی حكوومه‌ت هی هه‌موو هاووڵاتییانه كاری كردووه و ئه‌و دوو ملیاره‌ی بۆ سلێمانیشی ته‌رخان كرد، به‌هانای شاره‌كه‌وه دێ و دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌بات.