
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تاوەکو 1ی تەمموز نوێژی هەینی و بەکۆمەڵ لە سەرجەم مزگەوتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام نادرێن و مزگەوتەکان دادەخرێن. بەپێی بڕیارە نوێیەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر، تاوەکو 1ی تەمموز لەدوای کاژێر 10:00ی شەو بۆ 05:00ی بەیانی سەرجەم بازاڕ و شوێنەکان دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەکان، هەروەها رۆژانی هەینی بازاڕە میلـلییەکان، گۆڕەپانەکانی باڵندە و پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دادەخرێن.