
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتیەکی ئەمریکی.
تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات، چونکە تاکو ئێستا هەردوو وڵات نەگەشتوون بە رێککەوتنێکی هاوبەش سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێوانیان.
راشیگەیاند، حکومەتی سوریا هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا هەیە بۆ دۆزینەوەی بکوژانی ئەو هاووڵاتیە ئەمریکیەی کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لە سوەیدا کوژرا.