نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی: زام و ئازاری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە تاهەتایە لە ناخی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە

سەرۆك بارزانی: زام و ئازاری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە تاهەتایە لە ناخی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، له‌ یادی 37 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، په‌یامێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “بەرپرسیارێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تا قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانیان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.”

ئەمڕۆ یەكشەممە 16/3/2025، سەرۆك بارزانی، له‌ یادی 37 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، په‌یامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “زام و ئازاری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە تاهەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە و لەیاد ناکرێت، بەرپرسیارێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تا قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانییان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.”

هەر لە پەیامەكەیدا، سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەش داوە: “لە 37 ساڵەی کارەساتی بۆمببارانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و خانەوادە و كەسوكاری شەهید و بریندارانی ئەو تاوانە دەنێرین.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *