
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان كه ئێسته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له فراكسیۆنی یه‌كێتی داوا ده‌كات خانه‌قین پارێزراو بێ، به‌ڵام بیری چووه‌ته‌وه كه خانه‌قین به‌هۆی خیانه‌تی تاقمێكی ناو یه‌كێتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كاره‌ساتی به‌سه‌ر هاتووه.
هاوكاتی خراپتربوونی ره‌وشی ته‌ناهیی ناوچه كوردستانییه‌كان و بۆشایی ته‌ناهیی له‌و شوێنانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقی لێیه، شه‌وی ڕابردوو تیرۆرستان هێرشیان كرده سه‌ر دوو گوندی كاكه‌یی نشین له خانه‌قین.
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان له‌باره‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ی تیرۆرستان پۆستێكی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نه‌پاراستنی ئه‌و ناوچانه ده‌خاته ئه‌ستۆی پارتی. بڵێسه بیری چووه‌ته‌وه كه ئه‌و ناوچانه له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ی تاقمێكی ناو یه‌كێتی وای به‌سه‌ر هاتووه و كاره‌ساتی لێ ڕوو ده‌دات.
نووسه‌رێكی كوردستان له كۆمێنێت بۆ بڵێسه‌ی نووسیوه، ” 30 ساڵی تریش ده‌بێ باجی هاوسهرۆكهكانت بده‌ین كه كه‌ركووك و خانه‌قینیان ته‌سلیمی حه‌شد و حه‌سه‌ن پلایس و راكان جبووری كرد، ئیتر فرمێسكی تیمساحیش مه‌ڕێژن”.
كه‌سێكی نزیكی بڵێسه جه‌بار فه‌رمان بۆ “وشه” گوتی، راسپێدراوه بۆ ئه‌وه به هه‌موو جۆرێك كار بۆ شاردنه‌وه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بكات و ئه‌و نووسینهیشی له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌یه.