نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی :
پارتی تاکە ئومێدی کوردستانە و سەرکەوتنی پارتی ، سەرکەوتنی هەموو کوردستانییەکی نیشتمانپەروەرە.

مەسرور بارزانی :
پارتی تاکە ئومێدی کوردستانە و سەرکەوتنی پارتی ، سەرکەوتنی هەموو کوردستانییەکی نیشتمانپەروەرە.

مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لەگەڵ ژمارەیەك کادیری لقەکانی ھەولێر کۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 9/10 مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرەکانی پارتی لە سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند کە پارتی لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە لەسەر دەستیی ڕابەری نیشتیمانیمان بارزانیی نەمر، حزبی هەموو چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکان و هەموو ناوچەکانی کوردستان بووە و مایەی شانازیشە کە ئەمڕۆ پارتی پارێزەر و گەرەنتی پاراستن و پێشکەوتنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستانە .
مەسرور بارزانی داوای لە ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی کرد کە لە ئاست گەورەیی و سەنگ و پێگەی پارتیدا بن و نموونەیەکی باڵای ڕەشتبەرزی و دڵسۆزیی بن و بە گیانێکی کوردستانیانە ، خزمەتی خەڵکی کوردستان بن .
جێگری سەرۆکی پارتی دووپاتیشی کردەوە کە لە کاتی قەیران و تەنگانەدا ، پارتی تاکە هێز بووە کە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردنە لە شکۆ و کەڕامەتی گەلی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکاندا بووە ، بۆیە بووەتە جێی متمانەی زۆرینەی خەڵکی کوردستان .
لە ژێر سایەی پارتیشدا ، کوردستان زیاتر پێشدەکەوێت و دەبووژێتەوە و گەشە دەکات.
بۆیە پارتی تاکە ئومێدی کوردستانە و سەرکەوتنی پارتی ، سەرکەوتنی هەموو کوردستانییەکی نیشتمانپەروەرە.

بەپەلە

بەپەلە.. ئاسایشی هەولێر هۆشداری بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەدات

زیاتر لە کۆمێنت بخوێنەرەوە بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندنلە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *