نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چیرۆکى ئەو کچە پزیشکەى شارى هەولێر کە کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا

چیرۆکى ئەو کچە پزیشکەى شارى هەولێر کە کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا

شەوى رابردوو کچێک لەشارى هەولێر کە دەرچووى زانکۆی ھەولێری پزیشکی بوو، له‌ كرده‌یه‌كی خۆكوژیدا، کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا.

له‌ شاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد کچەكه‌ ناوى “زەهرا فەیسەڵ برایم” ە و دەرچووی بەشی مایکرۆبایەلۆجی زانکۆی ھەولێری پزیشکی بووە و تەمەنى 26 ساڵه‌، لە رێكخراوی قەندیل کە تایبەتە بە ئەنجامدانی كاری خێرخوازی كاریكردوە.

بەپێى زانیارییەکان، ئێوارەى دوێنێ، زەهرا میواندارى هاوڕێکانى کردووە، دواى رۆیشتنەوەى هاوڕێکانى له‌ كرده‌یه‌كی خۆكوژیدا گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.
بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر، چەند جارێک پەیوەندى بە هۆگر عەزیز، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێرەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکەى نەدایەوە.

لە ماوەى کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر، ئەوە دووەم حاڵەتى خۆکوشتنى پزشیکانە لە هەریمى کوردستان، ئەوەش دواى ئەوەى نێوەڕۆى دوێنێ لەشارى سلێمانى پزیشکێک کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا.

لەزەمەن

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *