نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکێتیی هۆکارى ئەوەیە کوردستان هەڵبژاردن دووابکەوێت

یەکێتیی هۆکارى ئەوەیە کوردستان هەڵبژاردن دووابکەوێت



خدر مه‌نتك، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،ڕاى گەیاند: ناكرێت به ‌پاساوی جیاواز، چیدیكه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان دوا بكه‌وێت، چونكه‌ كێشەی یاسایی بۆ دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەبێت.
دەڵێت: دوای دروستبوونی ناكۆكی له‌سه‌ر كورسیی پێكهاته‌كان و تانه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌ و مادده‌یه‌كی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان، ئه‌وه‌ بۆ 11ه‌مین جاره‌ دادگای فیدراڵی بابه‌تی ئه‌و تانانه‌ یه‌كلا ناكاته‌وه‌ و دوای ده‌خات.
خدر مه‌نتك گوتیشی: “سه‌رۆك بارزانی پێشتر بە هەموو لایەكی راگەیاند كە نابێ بە شێوەیەكی نادەستووری دەست لە پڕۆسەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان وەربدرێت. بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، لە دەستووری عێراقدا بە ڕوونی هاتووە، لە دۆخی بوونی جیاوازی لە نێوان یاساكانی هەرێمی كوردستان و یاساكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوە ئەولەوییەت بۆ یاساكانی هەرێم دەبێت.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *