نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كان داوا له‌ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م یه‌ك ده‌نگ بن

محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كان داوا له‌ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م یه‌ك ده‌نگ بن

تەواوی پەیامەکەی لە کۆمێنتە

بەتوندی ئیدانەی هێرشە دوژمنکارانەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەین، بەئامانجگرتنی کێڵگەکە کە ژیان و ئابوری خەڵک و ووڵاتەکەی پێوەبەندە هیچ گومانێک بۆ ئەو ڕاستییە ناهێڵێتەوە کە ناحەزان ئامانجیان گەلی کوردستان و ڕووخانی قەوارە و دەسکەوتەکانیەتی.

لەم قۆناغە چارەنوسسازەدا، داوا لە گشت هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکەم، چڕبوونەوەی هێرش و پەلامارەکان و مەترسییەکانی بۆ سەر خاک و گەل و ژێرخانی ئابوریمان لەبەرچاو بگرن و بۆ ئەم قۆناغە با ناتەبایی و بەرژەوەندییە حزبییەکان وەلابنێین و یەکدەنگ و یەکهەڵوێست ڕێگەچارەیەک بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕییەکان بدۆزینەوە.

چارەنووس و ئایندەی ئەم ووڵاتە بەرپرسیارێتییەکی نەتەوەیی و ئاینی و ئەخلاقییە و لە ئەستۆی هەموولایەکە.

محەمەد حاجی مەحمود

۲٠۲٤/۱/۲٦
گوڵەخانە

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *