
ڕێزان شێخ دلێر چاودێری سیاسی، ڕاگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به بارودۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی نه‌كراوه و په‌رله‌مان نییه، پارتی وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی سیاسیی كوردستان، هه‌موو كارێك بكات بۆ پاراستنی هه‌رێمه‌كه، ده‌بینن له‌لایه‌ك توركیا و له‌لایه‌كی تر گرووپه چه‌كداره له یاسا ده‌رچووه‌كان، بۆردمانی پایته‌ختی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌ڵوێستی رژد له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی نابینرێ.
ئه‌و به پێویستی ده‌زانێت، كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێ نه‌وت به‌فه‌رمی ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه بكرێته‌وه، حكوومه‌تی عێراق دوژمنایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌لی ناكۆكیی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌قۆزێته‌وه، پێویسته كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه بكرێت و سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت بزانێت له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستانه، وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره‌كانی كورد له به‌غدا، باش بزانن قه‌واره‌ی كوردستان له‌وان گه‌وره‌تره، ده‌بێت بڕیاری چاره‌نووسساز بدرێت له‌سه‌ر كوردستان، ئه‌وه‌ش به یه‌كگرتوویی حزبه‌كان ده‌بێت.