نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سوودانی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ پیرمام ده‌كات..

سوودانی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ پیرمام ده‌كات..

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه درۆنییكه‌ی سه‌ر بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ پیرمام به‌هه‌مائاهه‌نگی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر‌ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ تاوانكارییه‌ی كه‌ شه‌وی ڕابردوو به‌ درۆن كرایه‌‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ شارۆچكه‌ی پیرمام له‌ سنووری هه‌ولێر بكرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌و ئاما‌نجانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ دیاریكردنی لایه‌نی جێبه‌جێكار و ئامانجه‌كانی و ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمانی هه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵی ناسه‌قامگیریی ئاسایش ده‌دات. ‌

بەپەلە

حکوومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی %50ی قەرزی میدیاکانی دەرکرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی (%50) لەو قەرزانەی لەسەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *