نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکێتیی چەند جۆرێکی هێزی پێشەرگەی بۆ قەرەباڵخ کردنی کۆبونەوەکەی بافڵ بردووەتە کەرکووک

یەکێتیی چەند جۆرێکی هێزی پێشەرگەی بۆ قەرەباڵخ کردنی کۆبونەوەکەی بافڵ بردووەتە کەرکووک

بەهۆی خیانەتی 16ــی ئۆکتۆبەری 2017 یەکێتیی نیشتییمانی کوردستان، جەماوەری لە کەرکووک لە دەست داوە، بانگەشەکانی هەڵبژاردنی بەکار هێنانی هێزی ئەمنی ئاهەنگەکانی قەرەباڵخ دەکات.

لە ئاهەنگەکەی دوو ڕۆژی ڕابردووی کەرکووکی بە ئامادە بوونی بافڵ تاڵەبانی، یەکێتیی هێزی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و کۆماندۆی بە جلوبەرگی مەدەنی بردووەتە کەرکووک.

سەرچاوەیەکی تایبەت لەناوخۆ یەکێتیی بۆ چرکە وتی، یەکێتیی دۆخی جەماوەری زۆر خەراپە و توشی دۆڕانێکی گەورە دەبێتەوە ، بارەگاکان چۆڵبوون، لە کۆتا ئاهەنگی یەکێتیی بافڵ تاڵەبانی ئاماددەی بوو، هەریەکە لە هێزی کۆماندۆ و دژەتیرۆر و لیواکانی سکرتاریەتی مام جەلال و هێزەکانی کۆسرەت ڕەسووڵ، هێزەکانی 70ی بە جلوبەرگی مەدەنی بەشداریان پێکراوە لە ئاهەنگەکە.

سەرچاوەکە وتیشی، بەپێی بە دواداچوون و زانیارییەکان یەکێتیی بەتەواوەتی شپرزە بووە، ناتوانێت جەماوەر بۆ کۆبونەوە جەماوەریەکانی کۆبکاتەوە، تەواوی بانگەشەی لیستەکەیان، خەڵکی دەرەوەی کەرکووکی بۆ براوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *