نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیرانی کوردستان لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەکەی سۆران بکرێت

سەرۆکوەزیرانی کوردستان لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەکەی سۆران بکرێت

سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی سۆران دەکات
ئەمشەو هەینی 12/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەی باڵاخانەیەک لە سۆران ، لە ڕێی تەلەفۆنەوە، پەیوەندیی بە هەڵگورد نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کرد .
سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە بکەن .
سەرۆکی حکومەت هەروەها ڕایسپاردن لێکۆڵینەوە ی ورد و جیددی لەبارەی هۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بکەن ، بەدواداچوونیش بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتیی لە باڵاخانە و شوێنە گشتیی و تایبەتەکان بکرێت .

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *