نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە فەرمانی مەسرور بارزانی 100 تووشبووی تالاسیمیا چاندنی مۆخیان لە دەرەوەی وڵات بۆ دەکرێت زانیاریی زیاتر

بە فەرمانی مەسرور بارزانی 100 تووشبووی تالاسیمیا چاندنی مۆخیان لە دەرەوەی وڵات بۆ دەکرێت زانیاریی زیاتر

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی درا لەسەر چارەسەرکردن و چاندنی مۆخ بۆ 100 تووشبووی نەخۆشی تالاسیمیا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕاسپێردران بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشەکان لە هەردوو وڵاتی تورکیا و ئوردن.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخی تەندروستیی تووشبوان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکاتە بنەما بۆ ڕیزبەندیکردنیان بە مەبەستی چارەسەرکردنیان لە دەرەوەی وڵات.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *