نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە کاردینال لویس ساکۆ دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە کاردینال لویس ساکۆ دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بە پاراستنی مافی کریستییانەکان و گشت پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

رۆژی دووشەممە (13ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان کرد.

لەلایەن خۆیەوە، پاتریارک ساکۆ، کورتەیەکی دەربارەی سەردانەکەی بۆ ڤاتیکان و کۆبوونەوەی لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیکان و کاردیناڵەکانی کاسۆلیکی لە جیهان خستەڕوو، هەروەها سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوام لە کریستییانەکان و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ستایشی رۆڵی گرنگی پاتریارک کاردینال لویس ساکۆی وەک رێبەری باڵای کەنیسەی کلدانی کرد و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بە پاراستنی مافی کریستییانەکان و گشت پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *