
ته‌یموور عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د كه ناسراوه به ته‌یمووری ئه‌نفال سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له (فه‌یسبووك) ده‌ڵێت “ئەمڕۆ یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 12/11/2023 بەسەردانێکم بۆ شاره‌دێی ڕزگاری – گەرمیان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و ئاگاداربوون لە چۆنیەتی ئەو پشکنینە”.
ده‌شڵێت “بەداخەوە لەسەر ڕێگه‌ی دێلێژە/ سەنگاو ئەمویست بۆ گەرمیان بڕۆم، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو و دەمامکدار زۆر بە نامەردانە و داعش ئاسا هێرشیان کردە سەرم و ویستیان تیرۆرم بکەن و تەقەیان لێ کردم بۆ کوشتنم”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “خۆشبەختانە ئۆتۆمبێلەکەم گولـلەنەبڕ بوو و لەو هەوڵە تیرۆرستییە دیسان ڕزگارم بوو”.
ته‌یموور كه خۆی به (شه‌هیدی زیندوو) داده‌نێت، داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌كات هەموو ڕێکارێکی یاسایی بگرنەبەر و تاوانباران ڕاپێچی یاسا و دادگا بکرێن.
داواش ده‌كات دەستتێوەردان نەکرێت لە گرتنی تاوانباران و بەسزای خۆیان بگەن.