
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری نه‌وتی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆ بووه‌وه و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی خۆی له (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی 11ی 2023، لەگەڵ بەڕێزان حەییان عەبدولغەنی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کە لە بریکاری و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای (سۆمۆ) پێکهاتبوو کۆ بووینەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بیروڕامان لەبارەی ڕێکار و هەنگاوەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.
سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئامادەیی هەرێمی کوردستان‌مان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دووپات کردەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هێنانەکایەی لەیەکتێگەیشتنێکی هاوبەش بە ئاراستەی بەجێگەیاندنی پێداویستیيە دارایی و تەکنیکیيەکانی پرۆسەی هەناردەكردن و لە چوارچێوەی بنەما دەستووریی و گرێبەستەکان و ڕێزگرتن لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی سەرجەم لایەنەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ دەستەبەرکردنی خەرجی شایستەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم کە لە ناو بودجەی حكومەتی فیدڕاڵ تەرخانکراویی پێویستی بۆ دانراوە.
مه‌سرور بارزانی، باسی له‌وه‌ش كرد، ئاماژەمان بەوە دا کە وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ، زیانی چەندین ملیار دۆلاری بە گەنجینەی گشتی گەیاندووە و پێویستە لە زووترین کاتدا، هەناردەکردن دەست پێبکاتەوە. لەمبارەیەوە وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێممان ڕاسپارد کە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ تیمی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بکەن کە بڕیارە بۆ چەند ڕۆژێک لە هەولێر بمێننەوە.
هاوكات، سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، بەڕێز جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی فیدڕاڵ، خواستی حکوومەتی فیدڕاڵی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەربڕی و ئەم داوایەشی بە ناوی بەڕێز سەرۆکوەزیران و حکوومەتی فیدڕاڵ خستەڕوو، ئەویش لە ڕێگای دستەبەرکردنی زەمینەیەکی لەباری هاوبەش لە چوارچێوەی دەستوور و لابردنی ئاستەنگ و لەمپەرەکانی بەردەم پرۆسەکە.
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، لە کۆتاییدا بڕیارماندا کە هەردوو وەزارەت درێژە بە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەکان لەسەر وردەکارییە قانونی و دارایی و تەکنیکیەکان بدەن تاکوو بە لەیەکتێگەیشتنێکی هاوبەشەوە، چارەسەرەکان بخرێنەڕوو بە ئامانجی ئەوەی لە زووترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە زیادکردنی سەرچاوەی داهاتیی گشتی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و خەرجکردنەوەی بۆ بەرژەوەندی گشتیی دەبێت.