
وردەکارى لە کۆمێنت بخوێنەرەوە
ئەمڕۆ یەكشەم پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ كەركووك، كە لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 لە شارەكە هاتووەتە دەرەوە، چونكە پێی وایە داگیر كراوە و پارێزگارێكی ناشەرعی بەڕێوەی دەبات، هاوكات لیستەكەیان لەوێ دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە.
كاوە ئەحمەد، مامۆستای راگەیاند:دەبێ مومارەسەی كاری سیاسی بۆ هەر پارتێكی سیاسی ئازاد بێت و ئەو ئاراستەیە وەربگرێت كە بتوانێ رۆڵ و كاریگەری بۆ دروستكردنی رای گشتی هەبێت، بە تایبەتی لە ئیدارەدانی ئەو نەخشە سیاسییەی كە دواتر دەبێتە نەخشەیەكی ئیداری و حوكمڕانی لەو وڵاتە یان لەو ناوچەیە.
دەڵێ:گەڕانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كەركووك هاوسەنگیی هێز دەگۆڕێت، ئەو هاوسەنگییەش لە بەرژەوەندیی بەرەی نەتەوەیی و باوەڕی بە پێكەوەژیانە.
زیاتر وتى: گەڕانەوەی پارتی هەموو كەركووكییەكان دڵخۆش دەكات، چونكە خاوەن ئەزموون و خەبات و مێژووە، خاوەن پێگەیەكی سیاسی و هیزە لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە، پێوەندیی فراوانی لەگەڵ دنیای دەرەوە هەیە، كاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر پارێزگاكە.
وتى:بیرۆكەی زۆرینە و خەڵكی بە شەرەفی كەركووك ئەوەیە كە پارتی لە كەركووك بێت كاریگەریی گەورەی لەسەر دۆخی تەناهی و سەقامگیری و ئیداریی شارەكە دەبێت، گەڕانەوەی پارتی هیوایە بۆ كەركووك و كەركووكییەكان،.