نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بورپرسێکى یەکگرتوى ئیسلامى: ١٦ـى ئرکتۆبەر خیانەتێکى نیشتییمانى بوو خۆزگە لە مێژووى کورد دەسڕایەوە

بورپرسێکى یەکگرتوى ئیسلامى: ١٦ـى ئرکتۆبەر خیانەتێکى نیشتییمانى بوو خۆزگە لە مێژووى کورد دەسڕایەوە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێ: ”خۆزگە رۆژی 16ی ئۆکتۆبەر لە مێژوو و رێژژمێری کورد بسڕایەتەوە، تا بمانسڕیبایەوە، چونکە ئەو رۆژە کارەساتێکی زۆر گەورە .
جوان حەسەن،کادیرى یەکگرتوى ئیسلامى و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، راگەیاند: ”خۆزگە رۆژی 16ی ئۆکتۆبەر لە مێژوو و رۆژژمێری كوردیدا بسڕیایەتەوە، چونکە کارەساتێکی گەورەبوو، یەکێک بووم لەو کەسانەی کە لە کۆتاییدا لە کەرکووک دەرچووم، بە چاوی خۆم کۆمەڵێک شتم دیت کە زۆر ناخۆش بوون، یەکێک لەوانە داگرتنی ئاڵای کوردستان و بەرزکردنەوەی ئاڵای عێراق بوو.
دەڵێ: گۆڕانکاریی ئیداریی زۆریان کرد، ئەو کوردانەی بەهۆی مادەی 140 زەوییەکانی خۆیان وەرگرتەوە کە بەعسییەكان لێیان زەوت کردبوون، بەڵام عەرەبی هاوردە، کە قەرەبوو کرابوون، جارێکی دیکە گەڕانەوە کەرکووک.
گوتیشی:لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوودا برایەکم لەدەست دا، لە ساڵانی هەشتاکانیش دوو برام لەدەست داون، ئەگەر رۆژی 16ی ئۆکتۆبەر هەر سێ براکەم جارێکی دیکە لەدەست بدایە و تەرمەکانیان لەپێشم هەڵبگرتایە، رەنگە ئەوەندەی لەدەستدانی کەرکووک لەسەر دڵم قورس نەبوایە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *