
بە بەڵگەی ڤیدیۆیی.. ئەو 60 هەزار واژووەی یوسف كیلابی و غالب محەمەد بانگەشەی بۆ دەكەن، ساختەیە
بەپێی بەدواداچوونی ڕۆژنامەنووسی، ئەو واژۆیانەی بانگەشەی بۆ دەكەن، لە ڕێگەی لینكێكەوە دەكرێن كە غالب محەمەد پێشتر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بانگەشەی بۆ كردووە. كاتێك لینكەكە دەكرێتەوە (هەروەك لە ڤیدیۆكەدا دیارە)، هیچ پێوەرێك دانەنراوە بۆ سەلماندنی مووچەخۆربوونی واژۆكەری فۆڕمەكە، بەڵكوو هەر كەسێك ئەگەر فەرمانبەر و مووچەخۆریش نەبێت، دەتوانێت نەك یەكجار، بەڵكوو دەیان جار ئەو فۆڕمە پڕ بكاتەوە.
هەر لە چوارچێوەی بەدواداچوونەكەیدا، فۆڕمێكی بە ناوی (سەڵاح داودە)، هونەرمەندی بەناوبانگی كوردستانەوە پڕكردەوە كە لە مانگی ئایاری ساڵی 2009 و پێش زیاتر لە 14 ساڵ، كۆچی دوایی كردووە، كەچی پرۆگرامەكە هەم واژۆكەی قەبووڵ كرد، هەمیش دەرفەتی دایەوە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە فۆڕمێكی دیكە واژۆ بكرێت، ئەمەش دەیسەلمێنێت كە ئەو 60 هەزار واژۆیەی پەرلەمانتارە شۆڤێنییەكە و جاشەكەی بانگەشەی بۆ دەكەن، ساختەیە و جێی متمانە نییە