نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت و پلاسخارت جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆی دەکەنەوە

سەرۆکی حکوومەت و پلاسخارت جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆی دەکەنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە و جەختیان لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی دەکەنەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 30ـی 09ـی 2023 پێشوازی لە جینین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دەستەبەرکردنی مافەدەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25ـی 02ـی 2024، کرایەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی نوێ لەبارەی خانەنشینییەوە دەردەکات؛ تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٥ ساڵ درێژکرایەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، بڵاوی كردەوە،سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی …