نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان بەردەوام بێت لە ئەرکە پیرۆزەکەی

مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان بەردەوام بێت لە ئەرکە پیرۆزەکەی

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2023، بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: “لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و  ئەنجومەنی ناوەندی و گشت مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم”.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان:

لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و  ئەنجومەنی ناوەندی و گشت مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

ئومێدەوارم یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، بەردەوام بێت لە ئەرکی پیرۆزی خۆی لە پەرەپێدانی کولتووری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/9/21

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *