نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو ، بۆ دابینکردنى مووچەی هاووڵاتیان.
سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیيانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکوومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا.
سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو لە زاڵبوون بەسەر کۆسپەکاندا.
سوپاس بۆ پاڵپشتی و ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردن و سەرخستنی پرۆسەی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ.
سوپاس بۆ لایەنە سیاسیيەکانی عێراقی فیدراڵ کە پشتیوانمان بوون.
سوپاس بۆ لایەنە سیاسیيەکانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانييەکان لە پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ کە پاڵپشت و هاودەنگ بوون لە دەستەبەرکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
سوپاس بۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بە بێ ماندووبوون و بە هەستێکی پڕ لە بەرپرسياریەتی توانییان لەم ئەرکە قورسەدا سەرکەون.
بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاووڵاتیيانی خوشەویست و ڕێگە بە هەوڵە نەزۆکەکان نادەین سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تێک بدەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/9/17

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *