
پێش كه‌مێك (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/9/2023) مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له گوته‌كانیدا له كاتی لێدانی زه‌نگی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، رایگه‌یاند: ئێمه به ته‌ماین سه‌ردانی به‌غدای بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین، پشوودرێژیمان مایه‌ی لاوازی نییه، به‌ڵكوو خه‌مخۆرییه تا كێشه‌كان به عاقارێكی تردا نه‌ڕۆن و ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موو ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، مه‌سرور بارزانی، ڕایگه‌یاند: ده‌شمانه‌وێ سه‌ردانی لایه‌نه سیساییه‌كانی عێراق بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆچی وه‌ڵامی چاكه‌ی خه‌ڵكی كوردستنان به‌و شێوه‌یه ده‌درێته‌وه؟ كاتێك خه‌ڵكی كوردستان باوه‌شی بۆ خه‌ڵكی عێراق كرده‌وه بۆ ئێسته ئه‌وان به‌رگری له خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ن؟ بۆچی سیاسه‌تی برسیكردنی كوردستان ده‌گرنه به‌ر؟
دووپاتیشی كرده‌وه: پێمان وایه بووژانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی كوردستان، بووژانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی عێراقه، ئێمه زۆر ڕیككه‌وتنی باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئه‌نجام دا، پێمان وابوو ده‌بنه مایه‌ی سه‌قامگیری، به‌ڵام ڕیگری لێ كرا و نه‌یانهێشت ئه‌و رێككه‌وتننانه بكرێنه كردار، بۆیه ده‌ینه به‌غدا و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به شێوه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە