نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پەیامێکی بەپەلەی لەبارەی دۆخی کەرکووک بڵاو کردەوە و هۆشداری دەدا

مەسرور بارزانی پەیامێکی بەپەلەی لەبارەی دۆخی کەرکووک بڵاو کردەوە و هۆشداری دەدا

ە توندی سەرکۆنەی ئاژاوەکانی دژ بە دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکووک دەکەین. سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد دەکەین کە لە لایەن شۆڤینیەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.

داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم بە پەلە کۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە بکات و سەر و ماڵی هاونیشتمانیان و خۆپێشاندەران بپارێزن و چیتر ڕێگە بە کەسانی نابەرپرس نەدات بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن.

لە هەمانکاتدا داوا لە هاووڵاتییە کوردە ستەملێکراوەکانیشمان لە کەرکووک دەکەم، دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە کاردانەوەی توند بەدوور بگرن. داوا لە هاونیشتمانیانی عەرەبی ڕەسەن و تورکمانەکانی خەڵکی کەرکووکیش دەکەم، ڕێگە بە خەڵکێکی نامۆ بە شارەکە نەدەن ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان تێک بدەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/9/2

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *