نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکێتی نیشتمانی کوردستان وادەی ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی دیاریکرد

یەکێتی نیشتمانی کوردستان وادەی ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی دیاریکرد


رۆژی یەکشەممە (20ـی ئابی 2023)، لە راگەیەندراوێکدا، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکووک ئەنجامدرا، ئەنجامدانی کۆنگرە گفتوگۆی لەبارەوەکرا و بڕیاردرا رۆژی 27ـی ئەیلوولی 2023) کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە (21ـی کانوونی یەکەمی 2019) کۆنگرەی چوارەمی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا و بەشێک لە پەیکەری رێکخستنی حزبەکەی گۆڕی، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئەو حزبە، رووداوەکانی هەشتی تەمموزی 2021ـی بەدوای خۆیدا هێنا و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی ئەو حزبەش بەردەوامی هەیە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *