نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ناحیەی خەلیفان کرا بە قەزا و گوندی سرێشمە کرا بە ناحیە

بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ناحیەی خەلیفان کرا بە قەزا و گوندی سرێشمە کرا بە ناحیە


رۆژی سێشەممە (8ـی ئابی 2023)، لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە درێژەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بە ناحیەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی و پێویستی بۆ راپەراندنی کاروباری ھاووڵاتییان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوو فەرمانی دەرکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی خەلیفان کرا بە قەزا و گوندی سرێشمە کرا بە ناحیە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم دوو فەرمانە لە رێکەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *