نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانى مەسرور بارزانى بڕەپارەیەکى زۆر بۆ سلێمانى تەرخانکرا

بەفەرمانى مەسرور بارزانى بڕەپارەیەکى زۆر بۆ سلێمانى تەرخانکرا

ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی:
لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پەرەپێدانی پرد و یەكتربڕ و شەقامەكانی شاری سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی (1،348،977،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە شاری سلێمانی.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و لەسەر پلانی ساڵی 2023 ڕەزامەندی خەرجكردنی نیشاندرا بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێكخستنەوەی یەكتربڕی ئەبوو سناء و بە دووسایدكردنی پردی ئەبوو سناء لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *