
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14/7/2023، سه‌روه‌ر هاواری، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به (كوردستان24)ی راگه‌یاندووه، “مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نمی جووتیاران پێكهێناوه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌مڕۆ بەدواداچوون بۆ کێشەی وەرنه‌گرتنی گەنمی جووتیاران دەکرێت و رێکكاری پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەكه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پێشتر له گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییاندا، جووتیارانی سنووری هەولێر باسیان لەوە كرد بوو، ئەو بارهەڵگرانەی گەنمی ئەوانی تێدایە، ماوەی چەندان رۆژە لە بەردەم سایلۆکان وەستاون و گه‌نمه‌كانیان لێ وه‌رناگیرێت.
بۆ جێبه‌جێكردنی داوای جووتیاران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێناوه و له‌وباره‌یه‌وه بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی دڵنیایی دا، كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كه‌ن و مافی هیچ جووتیارێك ناخورێت.