
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ له‌كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی به‌ستۆره‌ی دانا رای گه‌یاند، به ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌توانین له هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵ ئاو گل بده‌ینه‌وه و خزمه‌تێكه به خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، سه‌ره‌كی ترین سوود ده‌توانین ئاو گل بده‌ینه‌وه و ده‌توانین سوود له سامانی ماسیش وه‌ربگرین له‌و پڕۆژانه.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه بڕیاردراوه چه‌ندان به‌نداو له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان دروست بكرێت ئه‌وه‌یش وه‌ك به‌شێك له پاراستنی ئاسایشی خۆراك كه سوود و گرنگی زۆریان ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه دروستكردنی ئه‌و به‌نداوانه سه‌قامگیری ئابووری بنیاد ده‌نێت و ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گشتوگوزار و ده‌توانرێت یارمه‌تیده‌رێكی باش بێت بۆ ناوچه‌كه.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه حكوومه‌ت هاوكار ده‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی هاوشێوه له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان.