نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا ئەنجامبدرێت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا ئەنجامبدرێت


ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی حوزەیرانی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هانس سادنی، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی و دوا پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاوتوێ کراون.

لە بارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشەوە، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە داوە “ڕێگە نادەین بارودۆخی ناوخۆی هەرێم بکرێتە قوربانی داواکاری نادەستووری و نابەرپرسانە”. دووپاتیشی کردەوە “پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا ئەنجامبدرێت”. 

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بووە لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان “سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیی پابەندبوون و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا کردەوە، چونکە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەندە بە جێبەجێکردنی دەستوور و ڕێزگرتن لە ڕێکەوتنەکان.”

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆەکاندا دەربڕی و پشتیوانی هۆڵەنداشی بۆ بەهێزبوون و گەشەسەندانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق فیدراڵدا دووپاتکردەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *