نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتى بۆ ڕاستکردنەوەى خیانەتەکەى یەکێتیی پەنا بۆ دادگاى فیدڕاڵى دەبەین

پارتى بۆ ڕاستکردنەوەى خیانەتەکەى یەکێتیی پەنا بۆ دادگاى فیدڕاڵى دەبەین

شیروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند مامەڵەی راستەوخۆی حکوومەتی عێراق راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاکان بابەتێکی نادەستوورییە و پەنا بۆ دادگا دەبەین.

ئەمشەو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ، دەنگی لەسەر ماددەی ١٤ی پڕۆژەیاسای بودجە دا کە تێیدا رێگە بە حکوومەتی ناوەندی دەدات لە ئەگەری نارازی بوونی هەر پارێزگایەک لە پشکی بودجە راستەوخۆ مامەڵەی لەگەڵ بکات.

شیروان دووبەردانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستووری عێراق هەرێمێکی دانپێدانراوە و ئەو ماددەیە پێچەوانەی دەستوورە بۆیە پەنا بۆ دادگا دەبەین.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *