نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەرلەمانتارێک یەکێتی بە کاش پێنچ تڕلیۆن دۆلاری سلێمانی دزیوە

پەرلەمانتارێک یەکێتی بە کاش پێنچ تڕلیۆن دۆلاری سلێمانی دزیوە

بە بەڵگە
پارەی سلێمانی چی لێهاتووە؟!
بۆچی دەیانەوێت بەغدا راستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵ قیادەی یەکێتی بکەن؟!

پارەی سلێمانی
لە ٢٠٠٥ تاوەکو ٢٠١٣
تەنیا بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە ١٠ تڕلیۆن و ٧٥ ملیار دینار بە کاش پارە چووەتە سلێمانی
لەو پارەی سلێمانی، یەکێتی پێنج تڕلیۆن دیناری خواردووەو یەک دیناری لێ نەبووەتە پڕۆژە!

ئایە پارتی پارەی سلێمانی خواردووەو گەمارووی لەسەر سلێمانی داناوە تاوەکو خیانەت بکەن و شیعەو خەزعەلی چەپڵە بۆ خیانەتی ئێوە لێبدات!

دوای ئەوەی بەغدا لەسەر داوای یەکێتی، مووچە و بودجەی کوردستانی بڕی (کە ئەمە قسەی بەڕێز جەعفەر شیێخ مستەفایە)، هەموو مانگێ لەسەر داهاتی هەولێر و دهۆک ٣٠٠ ملیار دینار بۆ پێدانی مووچە چووە سلێمانی. بەڵام مووچەی خەڵکیان دزی و نەیاندەدا.

پارتی گەمارووی خستووەتە سەر مووچوی سلێمانی؟!

ئێستاش لەبەر ئەوەی ئەمجارە پارە لە هەولێرەوە دەچیتە سلێمانی هەم بۆ مووچە و هەمیش بۆ پڕۆژەکانی سلێمانی کە دەبێ بە ئاشکرا بێت، یەکێتی ئەمەی قبووڵ نەکرد چونکە رێگەیان لێ دەگیرا بۆ دزیکردن لە داهاتی خەڵکی سلێمانی. هەستان لەگەڵ شیعە رێککەوتن و خیانەتییان کرد تاوەکو بەردەوام بن لە دزیکردنی داهاتی سلێمانی!

بە کورتی ئەمە هەموو چیرۆکەکەیە .

هیڤیدار ئەحمەد

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *