نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هێمن هەورامی:تاقمێك دووبارە دەیانەوێت بمانگێڕنەوە بۆ خاڵی سەرەتایی كێشەكان

هێمن هەورامی:تاقمێك دووبارە دەیانەوێت بمانگێڕنەوە بۆ خاڵی سەرەتایی كێشەكان

لە پەیامێكی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە، بە نیگەرانییەكی زۆر لە هەوڵی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڕوانین.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەڵێت، دەستكاریكردنی ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان و دەستبردن بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، هەڵەیەكی گەورەی دووبارەبووەوەیە، مێژوو سەلماندوویەتی هەمیشە هەوڵی خۆفەرزكردن و بەكارهێنانی لۆجیكی هێز، ئەنجامی پێچەوانەی لێ كەوتووەتەوە.

باسی لەوەش كردووە، هێز و لایەنە سیاسییەكان دەبێ لەوە تێبگەن كە ماف و ئەركی هاووڵاتییان و بەشێكی وڵات، بەخۆ لە بۆسەدانان و دانانەوەی مینی سیاسی وەدی نایەت، بەڵكو ماڵوێرانی زیاتری بەدواوە دێت.

روونی كردووەتەوە، خەڵكی كوردستان و هەموو عێراق دڵخۆش و ئاسوودە بوون بەو پێشڤەچوون و لەیەكنزیكبوونەوەی هەردوو حكوومەتی ناوەند و هەرێم، ئومێدێكی گەورە بۆ كۆتاپێهێنانی كێشەكان لە ئارادا بوو، بەڵام وەك هەمیشە چەند تاقمێك دووبارە دەیانەوێت بمانگێڕنەوە بۆ خاڵی سەرەتایی كێشەكان، ئەوان نان و ژیانیان هەر لە گێژاو دەست دەكەوێت، دەزانن بە چارەسەری ئاشتییانە و كۆتایی قەیرانەكان، ڕاستیی ئەوانیش دەردەكەوێت و كۆتاییان پێ دێت.

“لێرەوە داوا لە حكوومەت و پەرلەمانی عێراق دەكەین نیازپاكیی خۆیان بسەلمێنن و بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حكوومەت، كۆتایی بەو كێشانەش بهێنرێت و ئاهێكی ئاسوودەیی بە دڵی هەموو خەڵك بهێنرێت. پێویستە هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشداربوون لە پێكهێنانی حكوومەت، پابەندی بەڵینەكان بن و بەڵێنەكانیان ببەنە سەر”. هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان وای نووسیوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *