
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی خستە کارنامەی دانیشتنەکەی سبەی پەرلەمانەوە.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ى 48ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به ریزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره 4ى رۆژی دووشه‌ممه 22ی ئایاری 2023”.
ئەوەش خراوەتە روو: “كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بۆ ماوه‌ى 5 ساڵی رۆژمێریی، كه ده‌ستپێده‌كات له رۆژی ته‌واوبوونی ماوه‌ی یه‌كه‌می له 23ی کانوونی یەکەمی 2019 و ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران، به‌پێی حوكمی خاڵی 1ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی 5ى یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی، ژماره 4ى ساڵی 2014”.