نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 14/5/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی عوسمان مورتکەیی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێز مامۆستا جەمال مورتکە..

بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حاجی عوسمان مورتکەیی، باوکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *