نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تاڤان بارزان: هەموو کورد چاوى لەوە بوو سەرۆک بارزانى وەک مارجەعى کورد بانگەوازى ئاشتى ڕابگەیەنێت

تاڤان بارزان: هەموو کورد چاوى لەوە بوو سەرۆک بارزانى وەک مارجەعى کورد بانگەوازى ئاشتى ڕابگەیەنێت

تاڤان بارزان چالاکوانى کۆمەڵگاى مەدەنى دەڵێت: “هەموو کورد چاوى لەوە بوو سەرۆک بارزانى وەک مەرجەعى باڵاى گەلى کورد بانگەوازى ئاشتى ڕابگەیەنێت، سەرۆک بارزانى تاکە سەرکردەیە دەتوانێت ئەو قەیرانە سیاسییەى بەرۆکى هەرێمەکەمانى گرتبوو، تێ بپەڕێنێت، هەموو وەک مەرجەعى باڵاى کورد پابەندى فەرمانەکانى دەبن، ئێستا کاتى ئەوەیە شەقام و حزبەکان و میدیا هاوکار بن لەگەڵ بەڕێزیان تاکوو بانگەوازە نیشتمانییەکەى وەک خۆى جێبەجێ بکرێت و ئاڕاستەیەکى حوکمڕانیى تەندروست بە بەر هەرێمەکەماندا بکرێتەوە و ئامادەى هەر ئەگەرێک بین کە ڕووبەڕووى کوردستان دەبێتەوە، هەمیشە لە یەکگرتووییدا ئێمە بردوومانەتەوە و دەشیبەینەوە، هاوشێوەى ڕاپەڕینە مەزنەکەى گەلى کورد کاتێک کورد یەکگرتوو بوو قەوارەى هەرێمى کوردستان بەرهەمەکەى بوو، خەباتى شۆڕشگێڕى لە شاخەوە گۆڕدرا بە خەباتى حوکمڕانى و دیپلۆماسى و ئاوەدانیی پارچەیەکى کوردستان بووەتە لانەى حەوانەوەى هەر کوردێک کە دووچارى گرفتێک ببێتەوە”.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/10، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *