نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی.. پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دڵخۆشکەرە

بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی.. پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دڵخۆشکەرە

رێبوار تەها، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، راگەیاند: ”بەتەواوی گوێم لە پەیامەکەی جەنابی کاک مەسعود بارزانی گرت، هەندێک شتی تێدابوو کە دڵخۆشکەر بوون، ئەو بانگەوازەی بۆ لایەنە کوردییەکان و بەتایبەت مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بۆ کۆبوونەوە، زۆر گرنگە، دەرخەری ئەوەیە، ئەو دوو حزبە سەرەکییە لە گۆڕەپانی سیاسییدا ئەگەر پێکەوە کار بکەن، دەستکەوتی باش بەدەست دێت.

هاوکات گوتیشی: ”پەیامەکەی جەنابی کاک مەسعود سەبارەت بە دانیشتن و کۆبوونەوەی هەموو لایەنە سیاسییەکان راست و دروستە، پێش هەموویان یەکێتی و پارتی، لێرەوە من داوا دەکەم، هەمان دەستپێشخەریی جەنابیان بۆ کەرکووک، خورماتوو، خانەقین، شنگال، جەلەولا و ناوچەکانی دیکە بکرێ، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بۆ بكرێت، چونکە لە رووی ئەمنی و ئیداری لە دۆخێکی زۆر خراپدان.

رێبوار تەها رایگەیاند: ”هەرچەندە من گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیم، بەڵام وەک ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، ئەم پەیامەی کاک مەسعود بە باش دەزانم، بەتایبەت لەم کاتەدا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *