نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەحموود عوسمان: بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی کاریگەریی باشی لەسەر یەک خستنی ناوماڵی کورد دەبێت

مەحموود عوسمان: بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی کاریگەریی باشی لەسەر یەک خستنی ناوماڵی کورد دەبێت

مەحموود عوسمان، سیاسەتمەدارم ڕای گەیاند: ئەو دەستپێشخەرییەی کە ئەمڕۆ بارزانی بۆ ئاشتەوایی ناوماڵی کورد ڕایگەیاندووە، بێگومان کاریگەریی باشی لەسەر یەکخستنی ناوماڵی کورد و کۆکردنەوەی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەبێت.

ڕوونیشی كردەوە: ”کێشە و ناکۆکییەکانی ناوماڵی کورد ئەوەندە گەورە نییە كە نەتوانرێ لەسەر مێزی دانوستان و گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، کاتی ئەوەیە هەموو لایەنەکان بەدەم ئەو بانگەواز و دەستپێشخەرییە ئاشتەواییەوە بچن و لە دەوری یەک مێز بۆ گفتوگۆ کۆ ببنەوە، هەرکات ناوماڵی کورد یەکگرتوو بووبێت و ئاشتی بەرقەرار بووبێت، ئەوە بە قازانجی هەموو خەڵکی کوردستان بووە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *